وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردوو ئاشکراکرد

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند" له‌ مانگی‌ کانوونی یەکەمی رابردودا داهاتی‌ نه‌وت گه‌یشتۆته‌ چوار ملیارو ٢١٣ ملیۆن‌ و ٤٣٧ هەزار دۆلار". 

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێى ئامارەکانى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، له‌ مانگی کانوونی یەکەمی ئه‌مساڵ، ٨٨ ملیۆن و ٢١١ هه‌زار و ٧٥٠ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه‌، كۆی گشتی داهاتیش له‌و مانگه‌دا چوار ملیار و ٢١٣ ملیۆن و ٤٣٧ هه‌زار دۆلار بووه‌، كه‌ ٨٥ ملیۆن و ١٩٥ هه‌زار و ٦٠٨ به‌رمیل له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه، هاوکات سێ ملیۆن و ١٦ هەزارو ١٤٢ بەرمیلیش لە کێڵگە نەوتیەکانى کەرکوکەوە هەناردەى بەندەرى جەیهانى تورکیا کراوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە" نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا ٤٧ دۆلار و ٧٦٥ سەنت بووە". 

PM:04:00:01/01/2021