ڤیدیۆ.. لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا بەهۆی یاریە ئاگرینەکانی شەوی سەری ساڵەوە بەسەدان باڵندە مردن

شەوی سەری ساڵی ٢٠٢١ لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا بەسەدان باڵندەی بچووک هاوشێوەی چۆلەکە بەهۆ تەقەی یارییە ئاگرینەکانەوە مردن.

 

رێکخراوەکانی پاراستنی ژینگەو باڵندە و گیانداران دەنگیان بەرامبەر ئەم رووداوە هەڵبڕی و داوا دەکەن کە چیتر کۆتایی بەم جۆرە ئاهەنگانە بهێنرێت کە دەبێتە زەرەرگەیاندن بە ژینگەو ژیانی باڵندەو گیانداران. 

 



PM:03:35:02/01/2021