کۆمپانیای سۆمۆ: حکومەت دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێم

کۆمپانیای سۆمۆ رایدەگەیەنێت" حکومەتی عێراق ئامادەکاریکردووە بۆئەوەی نەوتی هەرێم وەربگرن و هەناردەی بەندەری جەیهانی بکەن لە تورکیا".

 

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە میدیای فەرمی عێراقی رایگەیاند" بڕی هەناردەكراوی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركی دەگاتە ٤٣٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بەڵام سۆمۆ دەتوانێت ئەو بڕە نەوتەی هەرێم وەربگرێت بەمەبەستی هەناردەكردنی بۆ دەرەوە". 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" کە هەرێمی کوردستان نەوتەکەى بە شەش بۆ حەوت دۆلار کەمتر لە نرخی ئاسایی لە بازاڕەکانی جیهاندا دەفرۆشێت". 

جەختیشیکردووەتەوە، سۆمۆ ئامادەیە نەوتەکەی هەرێم بە هەمان نرخ وەربگرێت کە دەیفرۆشێت بە کۆمپانیا بیانییەکان.


PM:08:13:02/01/2021