حەشدی شەعبی بەزۆر لە خانەقین خەڵک ئەبات بۆ خۆپیشاندانەکەی سبەی بەغداد

حەشدی شەعبی ئەو باڵەی کە بە (حەشدی شەعبی وەلائی) ناسراون کۆڵانەکانی خانەقین ئەگەڕێن و خەڵک هان ئەدەن و فشاریان ئەخەنە سەر بۆ ئەوەی بچن بۆ خۆپیشاندانەکەی سبەینێی بەغدای پایتەختی گۆڕەپانی تەحریر.

 

سەرچاوەیەکی تایبەت بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" ئەمڕۆ هەتاوەکو ئێستاش میلیشاکانی حەشدی شەعبی سەربە هادی عامری و قەیس خەزعەلی لەناو خانەقین کۆڵان بە کۆڵان دەگەڕێن و، بەزۆر خەڵک دەبەن و فشاردەکەن بۆ ئەوەی  بۆ سبەی بەشداری خۆپیشاندانەکەی بەغدادیان پێ بکەن و، ئۆتۆمبیلیان بۆ گواستنەوەیان دابینکردووە".

 

بڕیارە سبەی یەکشەممە لە بەغدای پایتەخت خۆپیشاندانێکی گەورە لەلایەن حەشدی شەعبی ئەو باڵەی سەر بە ئێرانە بەڕێوەبچێت، ئەو خۆپیشاندانە  دژی کوشتنی قاسمی سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسە کە ساڵی ڕابردوو لەڕێگای فڕۆکەکانی ئەمریکاوە لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغداد کوژران. 



PM:10:45:02/01/2021