دابەشکردنی نەوت لەم ناوچەیەی هەرێم دەستپێدەکات

بڕیارە لە سبەینێ یەکشەممەوە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە ناوچەکانی سنووری قەزای سۆران دەستپێبکاتەوە، وەک قایمقامی سۆران ئاماژەی پێدەکات لە ٢٥% نەوت لە سۆران دابەشکراوە.

 

هەڵگورد شێخ نەجیب، قایمقامی قەزای سۆران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دوای دروستبوونی کێشە لە دابەشکردنی نەوت و وەستانی پرۆسەکە لە قەزای سۆران، لە ئێستادا کێشەکە چارەسەرکراوە و سبەینێ یەکشەممە ٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ لە قەزای سۆران دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد" رۆژانە ٥٠٠ بەرمیل نەوت لە سۆران دابەش دەکرێت و لە هەوڵی ئەوەداین رێژەکە زیاد بکەین".

 

وتیشی" لە سۆران بە رێژەی لە ٢٠%  بۆ لە ٢٥% نەوت دابەشکراوە، هەوڵیشدەدرێت لە زووترین کاتدا ئەو شوێنانەی کە ماون نەوتیان بەسەردا دابەش بکرێت". 



AM:12:04:03/01/2021