سەرۆکی حکومەتی هەرێم، د. کەمال ئەترووشی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان کاندید دەکات.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل رایگەیاند " بە مەبەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سرووشتییەکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، د. کەمال ئەترووشی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە".
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کورستانی ڕاگەیاند: "له ڕۆژی ۱ـی ۱ـی ۲۰۲۱ تا ١ـی ۳ـی ۲۰۲۱ په‌رله‌مان پشووی وه‌رزی یاسادانانی ده‌بێ، به‌ڵام تێگه‌یشنێکی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بکرێن، ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی په‌یڕه‌وی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانە بۆ بانگهێشتکردن و دانانی به‌رنامه‌ی کار."
خۆشناو ئەوەشی راگەیاندووە "ڕه‌نگه له‌و هه‌فته‌یە په‌رله‌مانی کوردستان کۆ ببێته‌وه و له نزیکترین کات واده‌ی کۆبوونه‌وه‌که و به‌رنامه‌ی کار دیاری بکرێ."
لە یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی سلێمانی و هەولێر و دانانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، د. ئاشتی هەورامی وەزیری ئەو وەزارەتە بووە، ناوبراو مشتومڕێکی زۆری لە نێو ناوەندی سیاسی و میدیادا لەسەر هەبووە، دوای ساڵێک زیاتر لە پێکهێنانی ئەم کابینە، مەسرور بارزانی بڕیاری کاندیدکردنی د. کەمال ئەترووشی دەدات.