نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەهایەکی نزمی تۆمارکرد، هاوکات لیرە و تمەنیش گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزارو ٧٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٤٤ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٥ هەزار و ٣٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٥ هەزار ٤٠٠ دینار.

نرخی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزار و ٤٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٥٥٠ دینار.


AM:10:00:04/01/2021