نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ٥٣ دۆلاری تێپەڕاند.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٥٣ دۆلارو ٣ سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا ٥٢ دۆلارو ٤٤ سەنت بوو.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٤٩ دۆلارو ٥١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی کردنەوەدا بە ٤٩ دۆلارو ٩ سەنت بوو.
مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهاندا نزمترین ئاستی له دوای ساڵی ٢٠٠٢هوه تۆماركرد، به جۆرێك نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت له خوار ٢٥ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرا.