وەزیری دارایی لەبارەی چاککردنی دۆخی ئابوریەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم دەیەوێت لە هەوڵدایە كێشە داراییەكانی خۆی چارەسەر بكات، لە رێگای ڕێكخستنەوەی كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات لە بودجەی ٢٠٢١.  

 
  
ئاوات جەناب نوری، ئەمڕۆ دووشەممە ٤ كانوونی دووەم، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە ڕۆب ۆڵەر، كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا و شاندی یاوەری كرد، لە راگەیاندراوێکدا کە دوای کۆبوونەوەکە بڵاوکراوەتەوە هاتووە " لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە ڕێكکەوتنی نێوان هەرێمی و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێکكەوتنەكە كرا.  "  

 
  
لەو راگەیاندراوەدا باس لەوەش کراوە وەزیری دارایی هەرێم جەختی کردۆتەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێکكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدان و، دەیانەوێت ببنە بەشێك لە چارەسەر، نەك ببنە بەشێك لە كێشەكان، لە هەمانكاتدا حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵدەدات كێشە داراییەكانی خۆی چارەسەر بكات، ئەوەش بە ڕێكخستنەوەی كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات لە بودجەی 2021.  

 
  
بەپێی راگەیاندنەکە، كونسوڵی گشتیی ئەمەریکا سەرەرای سوپاسگوزاری بۆ وەزیری دارایی و ئابوری جەختی لەوە كردەوە كە حكومەتی ئەمەریكا پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستانن،  ئامادەن بە هەموو شێوەیەك هانی هەرێم و بەغدا بدەن بۆ ڕێکكەوتنی نێوان هەردوولا.  

 
  




PM:03:08:04/01/2021