تورکیا .. لەرۆژێکدا ٥ کارمەندی تەندروستی بە کۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن

سەندیکای پزیشکانی تورکیا رایگەیاند لە رۆژێکدا ٥ کارمەندی تەندروستی و پزیشک بەهۆی کۆرۆناوە لەشارە جیاجیاکانی تورکیا گیانیان لە دەستداوە.

 

ئەو رێکخراوەی پزیشکانی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا تا ئێستا ٣٢٦ پزیشک و کارمەندی تەندروستی بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە، زۆرترینیان لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرەو ئزمیر و شاری ئامەد بووە.

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا لە وڵاتی تورکیا لە لوتکەی بڵاوبوونەوەو گیان لەدەستداندایە، هەر دوێنێش لە ناوەندی تەندروستی ئەو ولآتەوە راگەیاندرا کە جۆرە نوێکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتۆتە ئەو ولآتە کە دەبێتەهۆی زیاتری تووشبوونی هاوڵاتیان بەو ڤایرۆسە.



PM:03:31:04/01/2021