وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە دوێنێوە ٥٩٥ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون ١٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٥٩٥ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و و ١٨٠٩ توشبوش چاکبونەوەتەوە.
هەروەها هاتووە" کۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسەکە گەیشتە ٥٩٨٣٦٩ (پێنج سەدو نەوەدو هەشت هەزار و سێ سەدو شەست و نۆ) توشبوو.
کۆی گشتی ئەوانەی چاکبوونەتەوە گەیشتۆتە ٥٤٥٥٢٩ (پێنج سەدوچل و پێنج هەزار و پێنج سەد و بیست و نۆ) کەس.
لە عێراق تا ئێستا ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا گەیشتۆتە ١٢٨٤٤ ( دوانزە هەزار و ٨٤٤ کەس).