زیانەکانی ئاردی سپی بۆسەر لەش و تەندروستی مرۆڤ ئاشکرا دەکرێت
پسپۆڕێكی خۆراك مه‌ترسییه‌كانی ئاردی سپی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت" هۆكارێكه بۆ زیادكردنی كێشی له‌شی مرۆڤ و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات گرنگی به خواردنی ئاردی بۆر بده‌ن".
له‌شكر حه‌مید، ئه‌ندازیاری خۆراك و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" ئاردی سپی، هۆكارێكه بۆ زیادبونی ئاره‌زوكردنی خواردنی خوارده‌مه‌نییه‌كان و زیاد كردنی كێشی له‌شی مرۆڤ و ئه‌و كاربۆهیدراته‌ی له ئاردی سپیدایه ئاستی شه‌كر له‌خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه كه هۆكاره بۆ دروست بونی نه‌خۆشییه درێژ خایه‌نه‌كان".
وتیشی" ئاردی سپی زیان به‌ته‌ندروستی له‌شی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئاردی سپی، ئاردی بۆر سودی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه".
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی گرنگی بەها خۆراکییەکەی و هه‌بونی رێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامینه‌كان و كانزاكان به‌تایبه‌تی گروپی ڤیتامینه‌كانی (B) و ڤیتامین (نایسین) و هه‌بونی كانزاكان، كاریگه‌ی بۆسه‌ر له‌شی مرۆڤ به‌گشتی و خانه‌كانی مێشك به‌تایبه‌ت هه‌یه، ئاردی بۆر وزه‌ی (طاقه)ی كه‌مه به‌راورد بهئاردی سپی ورێژه‌یه‌كی زۆر پرۆتینی تێدایه كه بۆ بنه‌مای پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ پێیوستن.
دەشڵێت" ئاردی بۆر یارمه‌تی مێشك ده‌دات كرداری چالاكییه‌كانی رێك بخاته‌وه وه هه‌روه‌ها رێگری ده‌كات له‌به‌رزبونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی شه‌كر له‌خوێندا و كردنه ده‌ره‌وه‌ی كۆلیسترۆڵه زیان به‌خشه‌كان و چه‌ورییه زیان به‌خشه‌كان له‌ناو له‌شی مرۆڤدا".
لەشکرد حەمید وتیشی" به‌هۆی هه‌بونی فسفۆڕ له‌ئاردی بۆردا ئێسكی مرۆڤ پته‌و ده‌كات و شانه‌كان و خانەکانی له‌ش ده‌پارێزێت کە گرنگن بۆ دواخستنی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری".
سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا له هاووڵاتییان ده‌كات گرنگی به ئاردی بۆر بده‌ن چونکە سودی بۆ لەش و ته‌ندروستی مرۆڤ هەیە و هیچ زیانێکی نییە.
PM:11:15:04/01/2021