نرخی نەوت بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

ئەمشەو سێ شەممە جارێکی تر نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزدەبێتەوەو، هەر بەرمیلێکی برنت ٥٣ دۆلار تێدەپەڕێنێت.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٥٣ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا کە لە کاتی دوا داخستندا بە ٥١ دۆلار بوو.

 

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٠ دۆلارە، لە کاتی دوا داخستندا بە ٤٧ دۆلار و ٦٢ سەنت بوو.

 

ئەمڕۆ رێکخراوی ئۆپێک پلاس لە کۆبوونەوەدایە لەسەر زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، زۆربەی ولآتان بە سعودیەو عێراقیشەوە پێ لەسەر مانەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەم رێژەیەی ئێستا دادەگرن ، رووسیا و چەند ولآتێکی تر داوای زیادکردنی ٥٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە دەکات.

 



PM:10:39:05/01/2021