بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ٥٣ دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٥٣ دۆلارو ٨٣ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٠ دۆلارو ٥ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهاندا نزمترین ئاستی له دوای ساڵی ٢٠٠٢هوه تۆماركرد، به جۆرێك نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی برێنت له خوار ٢٥ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرا.