بەهای نەوت بەرێژەیەکی باش بەرزدەبێتەوە

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت ٥٤ دۆلارى تێپەڕاند.
 
کەمێک پێش ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٥٤ دۆلارو ٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٠ دۆلارو ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. 

مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ەوە تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.


AM:11:31:06/01/2021