نرخی نەوت بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت ٥٤ دۆلارى تێپەڕاند.
 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٥٤ دۆلارو ٨٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥١ دۆلارو ٥٧ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوئاهەنگە لەگەڵ نزیکبوونەوەی بە کارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا زۆرێک لە ولآتانی ئەمەریکا و ئەورپا ئاماژەی بۆ دەکەن، کە دەبێتە مایەی بووژاندنەوەی ئابوری جیهانی.

PM:03:47:08/01/2021