ئەمڕۆ ٩ ی کانوونی دووەم، هەردوو جۆرەکەی نەوت برنت و خاوی ئەمەریکی نرخێکی بەرز تۆمار دەکەن کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە نرخی لەم شێوەیەی تۆمار نەکردووە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٥٦ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنی لەکاتی کردنەوەی بازاڕی نەوت بە ٥٤ دۆلار و ٣٨ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٢ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنی لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٥٠ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.