تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە چوار کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ شەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٩٠٧ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٩٦٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٦٠٢ هەزار و ٣٣١ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٢ هەزارو ٨٨١ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٥٥٤ هەزارو ٩٩٠ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:05:00:09/01/2021