ئەمەریکا رێگا نادات بە تورکیا ناوچەی عەین عیسا لە رۆژئاوای کوردستان داگیربکات

رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات،  ئەمریكا بەڵێنی بە هێزەكانی سوریای دیموكرات داوە كە نەهێڵن توركیا ناوچەكانی عەین عیسا و دەروبەری داگیر بكەن.




لە راگەیەندراوێكدا رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤی رایگەیاندووە"  ئەمریكا بەڵێنی بە هێزەكانی سوریای دیموكرات داوە كە پارێزگاریان لێ بكەن و نەهێڵن توركیا ناوچەی دیكەی كوردستانی رۆژئاوا داگیر بكرێت". 

 

 
ئەوە لە کاتێکدای سووپای رووسیا داوایان لە هەسەدە کردبوو کە ئەو ناوچەیە رادەستی هێزەکانی بەشار ئەسەد بکات، تا تورکیا داگیری نەکات، نزیکەی مانگێکیشە سووپای تورکیا و میلیشیا ئیسلامییەکانی هاوپەیمانی ئەو وڵاتە بەدەیان هێرشی جیاجیان کردۆتە سەر ئەو ناوچەیەو ‌‌هێزەکانی هەسدەش بەرگریەکی زۆریان لەو ناوچانە کردووە.

 


بەپێی زانیارییەكانیش توركیا هەوڵ دەدات ئەو شارۆچكەیە و شاڕێگەی نێودەوڵەتی (M4) داگیربكات کە رێگایەکی ستراتیژیی نێو خاکی سوریایە و ١٢٠ کم درێژە. 




PM:08:59:09/01/2021