پسپۆرێکی بواری نەوت: وەزارەتی نەوتی عێراق پێدانی نەوتی بە پاڵاوتگەی کار گروپ ڕاگرت

پسپۆرێکی بواری نەوت ئاشکرای دەکات کە وەزارەتی نەوتی عێراق بەفەرمی پێدانی نەوتی بە پاڵاوتگەی کار گروپ ڕاگرت.


وریا حسێن بەڕێوەبەری رێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوت دەڵێت " وەزارەتی نەوتی عێراق بەفەرمی پێدانی نەوتی بە پاڵاوتگەی کار گروپ ڕاگرت، ئەوەش پاش ئەوە هات کار گروپ لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە رۆژانە ١٠٠ هەزار  بەرمیل لە نەوتی کەرکوکی بۆ دەرۆشت هەر بەرمیلی بە ١٠ دۆلار بۆ حکومەتی عیراق دەپاڵاوت".

 


ئەو پسپۆرە کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " ئەو نەوتە بۆ ناوچە زیانبارەکانی عیراق هەناردە دەکرا، بەجۆرێک کۆمپانیای کار گروپ مانگانە ٣٠ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبوو لەو پڕۆسەیە، لەبەرامبەر ئەو قازانجەی کۆمپانیای کار گروپ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوکاتەی نەوت هاتووبویەوە سەر ٢٧ دۆلار بۆ هەر بەرمیلیک قازانجەکەی کاروگروپ و هەرێمی کوردستان یەکسان بوون".

 


وریا حسێن ئاگاداری بەرپرسانی هەرێمی کردۆتەوەو لەو بارەیەوە دەڵێت " من ئەوکات لە بەرێز عەبدولحەکیم خسرۆم  پرسی وتم: دکتۆر مەعقولە داهاتی هەموو حکومەت یەکسان بێت بەکار گرووپ، ووتی: ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەین، بەڵام هەر نەکرا، تا حکومەتی عێراق لەبنەوە چارەسەری کرد".

 

 
لە کۆتاییدا هۆشداری دەدات کە کێشەکە هەرئەوەش نییە، تا ساڵی ٢٠٢٢ شتی زۆر چاوەڕواننەکراوە لەبارەی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبینرێت.

 


PM:12:11:10/01/2021