نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی‌ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی کوردستان بە ١٤٢ هەزارو ٨٥٠ دینار لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزارو ٥٠٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرا. 



PM:01:02:10/01/2021