ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شەپۆلێکی بەهێزی بەفر بارین و باران بارین ڕوو لە شارەکانی هەرێم دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو، كە لەم هەفتەیە شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە شارەکانی هەرێمی كوردستان دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
ماڵپەڕەکە پێشبینیشی کردووە، کە ڕۆژانی (٢٠ و ٢١ و ٢٥ و ٢٩ و ٣١)ی ئەم مانگە لە سەنتەری شارەکانی هەرێم بەفر دەبارێت.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.