بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ بە لێبڕینی 21٪ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووی فه‌رمانبه‌رانی هەرێم بکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە ئێستادا لیسی مووچە ئامادەکراوە، ١٧ی مانگ بە لێبڕنی 21٪ مووچە دابەشدەکرێت، ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەستە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی جەختیشکردەوە، کە یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی موچه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی موچه به‌خاویی به‌ڕێوەدەچێت، چونکە نزیكه‌ی ٦٠٠ ملیار دینار له‌به‌رده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمدایە.