لە عێراق ١١ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ١١ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٨٠١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٣٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٦٠٣ هەزار و ٧٣٩ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٢ هەزارو ٩٠٦ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٥٥٨ هەزارو ٧٧٧ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:04:00:11/01/2021