نرخی نەوت گەیشتە نزیکی ٥٦ دۆلار

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە بەجێگیری مایەوەو گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، لە سەرو ٥٥ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٥٥ دۆلارو ٥٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٢ دۆلارو ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنی ژیان  و بەگەڕخستنەوەی کارگەکان و کردنەوەی هاتوچۆی نێوان وڵاتان هەیە کە بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگیرابوو.

AM:08:42:12/01/2021