دوو پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆران داوا لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکەن پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگرێت بۆ ئەوەی بچنە بەردەم دادگا.
له‌نوسراوێكی هاوبەشدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردوه، هەریەک لە عه‌لی حه‌مه ساڵح و دابان محه‌مه‌د ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان نوسیویانه" له‌سه‌ر باسكردنى دۆسیه‌ى قاچاخچێتى له‌سنورى باشماخ سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر ئێمه تۆماركراوه، دادگا داواى ڕه‌زامه‌ندى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات بۆ هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندی".
ئاماژەیان بەوەشکردووە" له‌ئێستادا هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر ئێمه له‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى په‌رله‌ماندایه‌و دانیشتنى په‌رله‌مانى پێویست نییه، ئێمه ئاماده‌ین بچینه به‌رده‌م دادگا بۆیه داواكارین له‌به‌ڕێزتان له‌زوترینكاتدا پارێزبه‌ندیمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرن، دادگاش له‌زوترینكاتدا دانیشتن بۆ دادگاییكردنمان ڕێكبخات".
هه‌روه‌ها لە کۆتایی نوسراوەکەدا ته‌حه‌داى ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌و زانیاریانه‌ى په‌یوه‌ستن بهقاچاخچێتى ئه‌وانه‌ى به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن ئه‌و 750 ملیۆن دۆلاره‌ى ته‌نها له‌یه‌ك خاڵى سنوریدا له‌ماوه‌ى 18 مانگى ڕابرودا ده‌ستكه‌وتوه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو.