ئینستیتیوتی پەی لە راپۆرتی ساڵانەی:
پەرلەمانی کوردستان بە ٢ ساڵ و ٣ مانگ ٥٥ جار کۆبۆتەوە

ئینستیتیوتی پەی ئاماژە کە چاودێری و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکات، ئاشکرای دەکات"كۆی دانیشتنەكانی پەرلەمان لە (6/11/2018 تا 31/12/2020) واتە بە (دوو ساڵا و سێ‌ مانگ و بیست و چوار رۆژ)، تەنها (55) دانیشتن كراوە، كۆی كاتی كۆبوونەوەكانیش نزیكەی (149) كاژێرە".

 

 
لە راپۆرتی ساڵانەی کە دانەیەکی بۆ ماڵپەڕی " سپی " نێردراوە، ئینستیتوتی پەی هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر بۆ کارو چالاکییەکانی پەرلەمان دەکات کە لە چەندان گۆشەوە تەماشای کارەکانی پەرلەمان کراوە، لە بڕگەیەکیدا هاتووە " پرسیار ئەوەیە پەرەلەمان بۆچی بودجەی خۆی دانانێت؟! بۆچی ژمێرەی كۆتایی ساڵی (2019)ی خۆی ناخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ پەسەندكردن و ئاگاداربوونی پەرلەمانتاران و رای گشتی. لە كاتێكدا داوای بودجە و ژمێرەی كۆتایی لە حكومەت دەكەن؟!".

 


هەروەها لە برگەیەکی تردا هاتووە"  پەرلەمانی كوردستان لە چوار مانگی خولی بەهارەدا نزیكە (30) كاتژمێر لە (11) دانیشتندا كۆبۆتەوە ، كەواتە ئاستی پەرلەمان لە دانیشتنەكاندا لاوازە".

 

 
ئینستیتیوتی پەی ئاشکرای دەکات، لەم خولەدا یەك كاركراوە، كەواتە (1/108=0,9%)، بە پێی ئەم پێوەرە بەشداری ئەندامان لەكاری چاودێری لە ئاستێكی لاوازدایە".

 
دەقی راپۆرتەکە..

 


PM:02:30:12/01/2021