وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ گه‌یشتوه‌ته زیاتر له ٤٠ چل ملیۆن كه‌سە، بەپێی زانیارییەکانی هەرێم ژمارەی دانیشتووانی هەرێم ٦ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار کەسە.
عه‌بدولزه‌هرا هنداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاند، " ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ به‌پێی خه‌مڵاندنی ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار گه‌یشتوه‌ته ٤٠ چل ملیۆن و سه‌د و په‌نجا هه‌زار كه‌س.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی پلادانان و دامەزراوەکانی تری حکومەتەوە دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە، لەو ٤٠ ملیۆنە ٦ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار کەسی لە هەرێم دەژین، کە رێژەی زیاتر ١٥٪ ی دانیشتوانی عێراق دەکات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، دەشڵیت " ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی دانیشتوان له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردودا رێژه‌ی ئاسایی بووه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوان له ٢٠٢٠ به‌راورد به ساڵانی ڕابردو كه‌میكردوه كه رێژه‌كه‌ی له‌نێوان ٢،٥تاوهكو ٢،٦٪ بووه و له هه‌ندێك ناوچه‌ش گه‌یشتوه‌ته ٢،٧٪ به‌ڵام له ساڵی ٢٠١٩ دا رێژه‌ی زیادبونی دانیشتوان ٣% و هه‌ندێك كاتیش گه‌یشتبووه ٣،٣٪
ساڵان ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق ٨٥٠ هه‌شت سه‌د و په‌نجاهه‌زار تا ملیۆنێك زیاد ده‌كات.( وەک وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بۆ کردووە).
بەپێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان تاوه‌كو ساڵی ٢٠١٩ ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق گه‌یشتبووه زیاتر له ٣٩ سی و نۆ ملیۆن كه‌س.