بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٣ ی کانوونی دووەم نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو ئەمڕۆش نرخێکی نوێی تۆمار کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٥٧ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە دوا داخستندا بە ٥٦ دۆلار و ٥٨ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٣ دۆلار و ٨٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا لە دوا داخستندا بە بە ٥٣ دۆلار و ٢٠ سەنت بوو.