حکومەتی ئەمەریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هاوکاری تەندروستی پێشکەشی هەرێم دەکات

حکومەتی ئەمەریکا لە ڕێگای قونسڵگەریەکەیەوە لە هەولێر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای هاوکاری تەندروستی پێشکەش بە حکومەتی هەرێم دەکات.



لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە قونسڵی ئەمەریکا لە هەولێر و وەزیری تەندروستی ئامادەی بوون، ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی پێداویستیەکانی بەهێزکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێشکەش بە  هەرێمی کوردستانی عێراق کرد.

 
ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی پێشکەش کرد بۆبەهێزکردنی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەلایەن کەرتی تەندروستی گشتیەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. ئەم پێداویستیە گرنگانە ڕێکخەری ئۆکسجین و پێوەری ئۆکسجین و ئامێری پاککردنەوەو بەدلەی خۆپارێزی و ئاوی موغەزی و هەروەها کەلوپەلی تریش لەخۆدەگرێت کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش و پاراستنی کارمەندانی تەندروستی بەکاردێن. لەکاتی ڕادەستکردنی کەلوپەلە بەخشراوەکان بە دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، ڕۆب واڵەر، کونسوڵی گشتی گوتی " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شانازی بە پشتیوانیە بەخشندەکانی خۆیەوە بۆ هەوڵە جیهانیەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆناوە دەکات، بەو یارمەتیانەشمانەوە لێرە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا".

 
 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زیاتر لە بیست ملیار دۆلاری تەرخانکردووە بۆ یارمەتیدانی هەوڵە جیهانیەکان، هەروەک بۆ پابەندیەکانی تایبەت بە گەشەپێدانی ڤاکسینەکان و چارەسەریەکان و هەوڵەکانی ئامادەکاری و هەروەها کۆمەکی بیانی. کۆمەکی دارایی بەرچاوی ئەمەریکا و هەوڵە زانستیەکانی لەم ڕووەوە بەشی سەرەکی و هەماهەنگکارن بۆ هەوڵە جیهانیەکانی دژ بەو ڤایرۆسە کوشندەیە.  هەوڵە جیهانیەکانی ئەمەریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا درێژەپێدەری چەندین دەیە لە وەبەرهێنانی ئەمەریکایە لە تەندروستی ژیان پارێزی و کۆمەکە مرۆییەکان.

 
 
لەهەرێمی کوردستانی عێراقدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چەند جۆرێک کۆمەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا پێشکەش دەکات. لە مانگی تشرینی یەکەم، ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی کۆمەکی کردنەوەی یەکەیەکی جیاکردنەوەی نەخۆشانی کۆرۆنای کرد لە نەخۆشخانەی سوتان و نەشتەرگەری جوانکاری دهۆک، کە ژێرخانێکی گرنگ و کەلوپەلی پێویستی خستە بەردەستی پزیشکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆئەوەی بتوانن بە سەلامەتی چارەسەری نەخۆشانی کۆرۆنا بکەن. بەهۆی ئەم پشتیوانی و کەلوپەلانەوە، نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس پشکنین و جیاکردنەوەی کۆرۆنایان بۆکراوە لەو دامەزراوە تەندروستیانەی پشتیوانیمان کردوون. ئاژانسی ئەمەریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەهەمان شێوە ڕاهێنانی بۆ زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کارمەندی تەندروستی و ئەوانەی لە ڕیزی پێشەوەی بەدەمەوەهاتنن ئەنجامداوە لەسەر خۆپاراستن لە توش بوون و فریاگوزاری سەرەتایی کۆنترۆڵکردن و دەروونی.

 

 
 



PM:12:48:13/01/2021