لە عێراق حەوت تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە حەوت کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٧٧٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٨٧٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٦٠٦ هەزار و ١٨٦ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٢ هەزارو ٩٢٢ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٥٦٤ هەزارو ٣٥٩ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:05:00:14/01/2021