کەشناسی هەرێم: باران و بەفربارین دەستیپێکرد



لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو کەشناسی بڵاویکردەوە " ێستا لە ناوچەکانی باکور و ناوەڕاست و باشور و ڕۆژئاوای هەرێم باران دەبارێت، بەفریش لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان دەبارێت.


کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تەنها لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و گەرمیان باران نەباریوە، پێشبینیش دەکرێ لە چەند کاتژمێری داهاتوشدا باران لە هەموو ناوچەکانی دیکەش ببارێ.".

 
دوانێوەڕۆی ئەمرۆ لە دەشتایییەکانی دهۆک و هەولێر دەستی بارانبارین کرد، ئەمشەویش لەسلێمانی باران بارین دەستیپێکرد، پێشبینی دەکرێت لە کاتێژمێرەکانی داهاتوودا هەموو شارو ناوچەکانی باشووری کوردستان گرێتەوە.

 

 


PM:08:53:14/01/2021