ئەم بڕە پارەیە هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێم

ئەندامێکى لێژنەى ئابووریى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند دواى هەوڵێکى زۆر توانیان وەزارەتى بازرگانى عێراق رازى بکەبن، کە هەفتەى داهاتوو نیوەى پارەى قەرزى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان ڕەوانە بکات.

 

 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکانی نزیک پارتی د. مەیادە نەجاڕ، ئەندامى لێژنەى ئابوورى و وەبەرهێنانى پەرلەمانى عێراق ڕاگەیاند: "دواى هەوڵ و ماندووبوونێکى زۆرى ئەندامانى کوردى پەرلەمانى عێراق، بۆ گەڕاندنەوەى قەرزى گەنمى جووتیارانى کوردستان،لە ئەنجام ئەمڕۆ توانیمان وەزارەتى بازرگانى عێراق رازى بکەین لەسەر ناردنى شایستە داراییەکانى جووتیارانى کوردستان بۆ ساڵەکانى(2014-2015-2016).

 

 

راشیگەیاند: "وەزارەتى بازرگانى عێراق بڕیاریداوە هەفتەى داهاتوو بڕى 266 ملیار دینار ڕەوانەى هەرێمى کوردستان بکات، کە دەکاتە نیوەى ئەو قەرزەى جووتیارانى کوردستان لاى حکوومەتى ناوەند کەڵەکە بووە".

 

هەروەها دەڵێت "لە هەوڵى ئەوەداین ئەو بڕە پارەى دیکە کە وەکو قەرز لاى حکوومەتى ناوەند ماوەتەوە لە نزیکترین کات بۆ جووتیارانى کوردستان بگەڕێتەوە، چونکە ماوەى شەش ساڵە جووتیارانى کوردستان لە چاوەڕوانى وەرگرتنى ئەو بڕە پارەیەدان کە بەرى رەنج و ماندوبوونى خۆیانە".



PM:11:41:14/01/2021