وەزیری نەوتی عێراق رەخنەی توند لە سیاسەتی نەوتی هەرێم دەگرێت

وەزیری نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار ئاشکرای دەکات کە هەرێم بەرمیلێک نەوت بە ١٠ دۆلار مەتر دەفرۆشێت، هەروەها دەشڵێت" تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەگاتە ٢٠ دۆلار و سەروەتی نەوت لە هەرێم لە بەرژەوەندی گشتیدا نییە".


ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق له بەرنامەیەکی تەلەفزیۆیندا رایگه‌یاند، پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتمان له‌ جیهان كردبو له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوشدا نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوه‌نه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵی  ٢٠٢١ ی عێراق ده‌بێت.


له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وتی، "نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ 10 دۆلار كه‌متر ده‌فرۆشرێت له‌ نرخی ستانداردی جیهانی ئه‌مه‌ش زیانی زۆر به‌ ئابوری وڵات ده‌گه‌یه‌نێت".


هەروەها وتیشی " تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەگاتە ٢٠ دۆلار و سەروەتی نەوت لە هەرێم لە بەرژەوەندی گشتیدا نییە".


وه‌زیری نه‌وت رونیشیكرده‌وه‌، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هانمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر برگه‌ی پترۆدۆلار بۆ پارێزگاكان بكه‌ین و پابه‌ندبین به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و برگه‌یه‌ به‌تایبه‌ت بۆ پارێزگای به‌سره‌.


ماوه‌ی مانگێكه‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانی جیهاندا بە بەبردەوامی نرخەکەی لە به‌رزبوونه‌وەدایە‌، ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ ٥٦،٤٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
 


AM:01:00:15/01/2021