سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
کەشناسی هەرێم لە بارەی وشکە ساڵیەوە روونکردنەوە دەدات
بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ی كه پێشبینیده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتو ڕو له ناوچه‌كه بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه وه‌رزی بارانبارینیش ماوه له ناوچه‌كه و له هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی به‌هار بڕێكی باش باران ده‌بارێت ئەوەش وادەکات مەترسی وشکەساڵی بڕەوێتەوە ، دەشڵێت " ئەمساڵ له‌سنوری پارێزگای سلێمانی په‌ڵه‌ی داوە به‌ڵام له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك نه‌خێر په‌ڵه‌ی نه‌داوه . "
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی هەرێم لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، ئاماژەی بەدۆخی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان دا و وتی"هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه كه ئه‌م به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆیه ده‌توانیین بڵێن له‌ماوه‌ی 24ڕۆژی ڕابردو، دوا باران 22/12 ی ساڵی ڕابردوه له هه‌رێمی كوردستان باریوه، كاریگه‌ری ئه‌م به‌رزه پاڵاپه‌ستۆیه بۆته ڕێگرێك له هاتنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆكان به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شی هه‌ره‌زۆری بارانه‌كه‌ی ساڵانه كه ده‌بارێت له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ربونیه‌تی به نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری ئه‌م به‌رزه پاڵاپه‌ستۆیه، ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست دابڕانێك دروست بو نه‌هات بۆ ناوچه‌كانی ئێمه ، وایكرد له‌ماوه‌ی 24 ڕۆژی ڕابردو بارانبارین له ناوچه‌كانی هه‌رێم تۆمار نه‌كرێت. "
ئەو بەرپرسەی کەشناسی دەربارەی جیاوازی دەستپێکردنی وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ کرد، وتی" بێگومان وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵیش جیاوازییەكی تری هه‌بو هه‌م له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی باران بارین كه له‌هه‌رێمی كوردستان له 1/10 وه ده‌ستپێده‌كات تا كۆتایی مانگی پێنج به‌رده‌وامی ده‌بێت، ئه‌مساڵ له‌سه‌ره‌تاوه بارانبارین دواكه‌وتبو دوابه‌دوای ئه‌م دواكه‌وتنه‌ش به‌هۆی ئه‌م دابڕانه‌ی له‌ماوه‌ی 24 ڕۆژی ڕابردو كه باران نه‌باریوه ئه‌مانه هه‌موی بونه هۆكارێك بۆ بونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌تایبه‌تی لای "برا جوتیاره‌كان " كه ئه‌مان چینی یه‌كه‌من كه زیانمەندده‌بن به‌هۆی دابڕانی بارانبارین به‌تایبه‌ت كه‌وه‌رزی داچاندن له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی مانگی 11 و سه‌ره‌تای مانگی 12 ده‌بێت كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گرفت بۆیان به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م دواكه‌وتنه به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه هه‌ن ده‌توانیین بڵێن لەدوێنێ ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه هه‌رێمی كوردستان دوباره کەوتۆتە ژێر كاریگه‌ی نزمه پاڵاپه‌ستۆكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی دڵخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دوباره نزمه پاڵه‌په‌ستۆكان ڕو له ناوچه‌كان بكه‌نه‌وه. "
هەروەها راشیگەیاند،" سه‌باره‌ت به وشكه ساڵی بێگومان ئێمه له‌ناو وه‌رزی بارانبارینیین، مانگێك تێپه‌ڕبوه له‌وه‌رزی زستان، له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ڕاسته بارانبارین دواكه‌وتوه به‌ڵام ئه‌و ڕێژه بارانانه‌ی كه‌باریون ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه هه‌ن له‌داهاتودا به‌تایبه‌ت له‌و پانزه ڕۆژه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه سێ شه‌پۆلی باران بارین پێشبینیده‌كرێت له ناوچه‌كانی هه‌رێم بگرێته‌وه كه ئه‌مانه واده‌كه‌ن ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌ی كه هه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی وشكه‌ساڵیش كه باسده‌كرێت لاوازببێت.
ئاماژە بەوەش دەکات،" ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كو ئاماری ئه‌و ڕێژانه‌ی كه بارانباریوه و تۆماركراوه به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارساڵ بێگومان ڕێژه‌كه كه‌متره كه ئه‌مه بو بوه هۆی دله‌ڕاوكێ به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م نزمه پاڵه‌په‌ستۆیانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی داهاتو ڕو له ناوچه‌كه بكه‌ن به‌تایبه‌ت كه وه‌رزی بارانبارینیش ماوه له ناوچه‌كه و له هه‌رێمی كوردستان له وه‌رزی به‌هار بڕێكی باش باران ده‌بارێت كه ئه‌مانه هه‌موی ده‌بنه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سه‌رچاوه‌كانی ئاو زیاد ببێته‌وه هه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له وشكه‌ساڵی ده‌كرێت لاواز بێت. "
بەڕێوەبەری کەشناسی هەرێم ئەوەشی وت " ئه‌و ڕێژانه‌ی كه باران بارینی ئەمساڵە به‌جیاوازی شوێنه‌كان ده‌بینیین له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سنوری پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به‌سه‌ره‌تای وه‌رزی بارانبارین ڕێژه‌كه باشتربو ده‌توانیین بڵێن له‌و سنورانه په‌ڵه‌ی داوە "به‌زاراوه كشتوكاڵیه‌كه‌ی وه‌كو باسده‌كرێت " به‌ڵام له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك نه‌خێر په‌ڵه‌ی نه‌داوه "له‌ڕوی كشتوكاڵیه‌وه ".
فازڵ ئیبراهیم ڕونیکردەوە " په‌ڵه‌دان زیاتر مه‌به‌ست تێیدا ئه‌وه‌یه كه له‌كاتێك زه‌وی ئاماده بێت بۆ كێڵان به‌تایبه‌ت به‌نزیكه‌ی 30 سم ئاو بچێته ژێر خاك بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌وه‌رزی داچاندن سودی لێ ببینرێت، ئه‌م 30 سانتیمه‌تره‌ش كه ئاو ده‌چێته خواره‌وه پێویستی به‌لایه‌نی كه‌م به 30-40 میلیمه‌تر باران ده‌بێت كه هه‌ر میلیمه‌ترێك ده‌پێورێت واته بونی لیتر ئاو له مه‌ترێكی چوارگۆشه به‌ڵام ئه‌و ڕێژانه نه‌باریون له‌ناوچه‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك له‌ماوه‌ی ڕابردو، ڕاسته له‌سه‌روی 40 میلیمه‌تر باریوه به‌ڵام بارانی پچڕ پچڕ بوه به‌درێژایی كاته‌كان بوه واته باران بارێنێكی یه‌كسه‌ر نه‌بوه كه سه‌رو 40 میلیمه‌تر به‌جارێك ببارێت بۆئه‌وه‌ی بتوانیین بڵێن په‌ڵه‌ی داوه بۆیه ئه‌مه زیاتر بوه‌هۆی بڵێن كه ترس و دڵه‌ڕاوكێی وشكه‌ساڵی و په‌ڵه نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی ترسێك دروست بكات. "
PM:12:34:15/01/2021
کەشناسی
وشکەساڵی
هەرێمی کوردستان
ئەردۆغان: سەردانی هەولێر دەکەم
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردی‌دا بەمشێوەیە دەردەکەون
سەیرترین مەرج لەگرێبەستی نێوان ئیندریک و خۆشەویستەکەی هەیە
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت
Spee Media