کەشناسی ناسراوی عێراقی، سادق عەتیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی سەرمای زۆر هەرێم و عێراق و ناوچەکە دەگرێتەوە.
سادق عەتیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە پۆستێکدا نووسوویەتی" بارستە هەوایەکی جەمسەری گۆی زەوی لە چینە بەرزەکانەوە سەرەتای ئەم هەفتەیە کاریگەری دەخاتە سەر میسر و لیباو شام و عێراق و سعودیە".
ئەو پسپۆرەی بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو شەپۆلە لە کۆتایی هەفتەدا لە عێراق و هەرێم خەست دەبێتەوە کە زۆر ساردەو پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
ئەوە لە کاتێکدایە عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا لە ژێر شەپۆلی بارانبارینی ئەم دوو رۆژە دەرنەچووەو لە بەیانییەوە کەمێک لاواز دەبێت.