ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. بهندكراوێكی كورد له سێداره دهدرێت
هاوڵاتییەکی کورد کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی سنە گوازراوەتهوه.
بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە 14ی كانوونی دووهمی 2021، بەندکراوێک بە ناوی فاتیح قادری، تهمهن 46 ساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی سنەوە، بڕیارە سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە كورده رۆژی یەکشەممە جێبەجێ بکرێت.
فاتیح قادری، خێزانداره و خەڵکی گوندی دەل-ی سەر بە شاری سەوڵاوایە، نزیکەی سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی کەسێک دەستبەسەركراو دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.
AM:09:22:16/01/2021