شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین لە شێوەی وشکە سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

پێشبینی دەکرێت ڕۆژی یەکشەمە تا کۆتای هەفتە هەرێمی کوردستان بە دوو قۆناغی باشی بەفر و باران تێپەڕ بێت. 

 

بەپێی پێشبینییەكانی كەش و هەوای كوردستان، ئەو شەپۆڵە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی هەردوو سەرچاوەی دەریای رەش – ناوەراستی لەسەرەو تا رۆژی سێشەمە ١٩ی کانوونی دووەم، قۆناغی یەكەمی بەردەوامی دەبێت و بەفر بارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە. 

هەر بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، قۆناغی دووەمی شەپۆلەكە لەرۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی كۆتایی هەفتە دەستپێدەكاتەوە لەهەمان سەرچاوەی دەریای ناوەراست – رەش كاریگەری بارستە هەوایەكی ساردیشی لەگەڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرێژەی (٦ – ١٠) پلەی سلیزی نزمدەكاتەوە. 

 

هاوکات لای خۆشیەوە، سادق عه‌تییه‌، كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له‌ پۆستێكدا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینی ده‌كات، لەم شەپۆڵەی چارەكی سێیەمی مانگی كانوونی دووەم پێشبینی دەكرێت بەفربارین سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان و بەشێكی زۆری سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە و ساردترین رۆژگارەكانی ساڵ دەست پێ دەكات لە شێوەی وشكە سەرماو بەستەڵەك. 



AM:09:38:16/01/2021