نرخی دراوەکان لەبازاڕەکانی هەرێم
بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی کانوونی دووەم نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە تاڕادەیەک بەهاکەی جێگیرە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٣ هەزار و ٦٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٤ هەزارو ٥٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزار و ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٣٥٠ دینار.
AM:10:11:16/01/2021