تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای ڕاگەیاند

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە سێ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ شەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٥٩٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و دوو هەزار و ٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٦٠٧ هەزار و ٥٨٧ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٢ هەزارو ٩٣٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٥٦٧ هەزارو ٨٩٨ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:05:26:16/01/2021