ڤیدیۆ.. کاروانێکی سەربازی هاوپەیمانی لەهەرێمەوە گەیشتە رۆژئاوای کوردستان

کاروانێکی سەربازی هاوپەیمانی دژی داعش کە لەلایەن ئەمەریکاوە سەرۆکایەتی دەکرێت لە هەرێمی کوردستانەوە چۆتە خاکی رۆژئاوای کوردستان.


کەناڵی (RT) رووسی لە زاری پەیامنێرەکەیانەوە بڵاویکردەوە ئەو کاروانەی گەیشتۆتە شاری قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، چەندان بارهەڵگری لۆجستی و ئۆتۆمبیلی گواستنەوەی سووتەمەنی بووە.


لە ڤیدیۆیەکدا کە دەست ئەو کەناڵە کەوتووە، کاروانە سەربازییەکە ٣٥ ئۆتۆمبیلی بارهەڵگربووە لە دەروازەی وەلیدەوە چۆتە ناوخاکی سووریا و لەرێگای سەرەکی ئێم ٤ ەوە چۆتە بنکەکانی ئەمەریکا لە حەسەکەو دێرزوور.


ئەو کەناڵە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات هەفتەی رابردوو بەهەمان شێوە کاروانێکی تر چۆتە حەسەکە لە سوریاو، دواتر گەیشتۆتە کێڵگەی نەوتی کونیۆ و عومەر لە پارێزگای دێرزوور.
ئەو بارهەڵگرانە چەکی قورسی وەک تۆپ و زرێپۆش و باری لۆجستی پێبووە.
 


PM:08:45:16/01/2021