بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تەنها ١ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانی لەدەستداوە".
لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، تەندروستی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ٣١ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماوە، ٣ تووشبووی نوێ داخڵ کراون، ١٢ نەخۆش لە ژێر چاودێری چڕدایە، ٧ تووشبوو لە ژێر ئامێری Cpap دان، تەنها یەک کەسیش گیانی لە دەستداوە.