به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر شه‌پۆلێكی بارانبارین و به‌فره‌وه و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، لە ئێوارەى ئەمڕۆوە باران بارین دەست پێدەکات و لە درەنگانێکى ئەمشەویش ئاستى باران بارینەکە زیاتر دەبێت.
کەشناسی هەرێم ئاشکراشیدەکات، رۆژانى دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە تەواوى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى باران و بەفر بارین، شەوى سێ شەممە و رۆژى چوارشەممە ئەگەرى بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و دهۆک و قەزا و ناحییەکانى ناوچە شاخاوییەکان هەیە، ئەوە لەگەڵ باران بارین بە رێژەیەکى زۆر لە ناوچە جیاوازەکان.