وەزارەتی دارایی هەرێم سێ بڕیاری نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی هەرێم سێ بڕیاری نوێی سەبارەت نەهێشتنی رۆتین لە بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی سەربە وەزارەتی دارایی دەرکرد.

 

لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و ڕێکخستنەوەی کاروباری کارگێری و نەهێشتنی ڕۆتین ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سەر بەوەزارەتمان دەکەینەوە کەوا پابەندی کاتی وەڵام دانەوەی نوسراوەکان بن بەو شێوەی  کە لەخوارەوە دیاری کراوە بە:-

 

1.ئەو نووسراوانەی کە ئاسایین هیچ کەم کوڕییان نییە و مامەڵەی ئاسایین لە هەمان ڕۆژ وەڵام بدرێتەوە.

 

2.ئەو نوسراوانەی پێویستی بە ووردبینی زیاترە لە ماوەی (5) پێنج ڕۆژی کارکردن وەڵام بدرێتەوە.

 

3.ئەو نووسراوانەی کە لە سەرەتاکان (أولیات) کەم و کوڕیان هەیە یان هەر کێشەیەکی تری هەبێت لە ماوەی (7) ڕۆژی کارکردن وەڵام بدرێتەوە.

 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" بە پێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەری (قانون إنضباط موظفین) مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆ جێ بەجێ کردنی کاری پێویست". 



PM:01:47:17/01/2021