کەشناسی بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمای تۆماركراوی ئه‌مڕۆی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان داتای به‌رزترین و نزمترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراوی ئه‌مڕۆی ناوچه جیاجیاكانی بڵاوكرده‌وه، به‌پێی داتاكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له خانەقین تۆماركراوه كه ٢٢ پله بووه، هاوکات نزمترین پله‌ی گه‌رماش له (حاجی ئۆمه‌ران) تۆماركراوه كه سفر پله بووه دوای ئه‌ویش (كانی ماسی)دێت كه ١ پله‌ی گه‌رمی تیایاندا تۆماركراوه.
PM:05:16:17/01/2021