ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند

 ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە لە پارێزگای سلێمانی دزیان لە ماڵان کردووە. 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد" بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان  و نەهێشتنی كاری نایاسایی  و تێكدانی ئارامی هاوڵاتیان و دزی كردن، هێزەكانی ئاسایش بەفەرمانی  دادوەری  لێكۆڵینەوەی ئاسایش و دوای بەدواداچوون و دارشتنی پلانی وورد، سەبارەت  بە گەڕان و دۆزینەوەی چەند تۆمەتبارێك كە دزیان لە ماڵان دەكرد  لە ناوشاری سلێمانی لەكاتێكدا چاودێری ماڵەكانیان كردووە كە چۆڵ بوون و بە هەلیان زانیوە دزیان لێكردون و هەندێك كەلوپەلی بەنرخیان لەماڵەكان دزیوە وەك ( زێر و ئایپاد و مۆبایل و ئێكسسواراتی ئافرەتان )".

 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، بەپێی ماددەی ( 443 ) لەیاسای سزادان، توانیان  لە ڕۆژی (16/1/2021 ) دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی ( ك، ح، م ) لەدایك بوی ساڵی 1992 كەركوك ، پیشە كاسب، ( س، س، ح ) لەدایك بوی ساڵی 1986 پیشە كاسب دەستگیر بكەن كە بەڕەچەڵەك عەرەبن و هاتون بۆ هەرێمی كوردستان بۆ كاركردن و دواتر دەستیان كردووە بە دزیكردن لە ماڵان. 

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەكاتی دەستگیركردنیاندا هەندێ كەلوپەلی دزراویان پێگیراو، وە دانیان بە تاوانەكانیاندا ناو لە ئێستاشدا ڕە وانەی دادگا كران. 



PM:01:04:18/01/2021