داوا لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەکرێت بەپەلە بەکارهێنانی پلازما بوەستێنێت
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕایدهگهیهنێت" دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی گەورەترین توێژینەوەی جیهانی بواری کۆرۆنا دەریانخست کە پلازما هیچ کاریگەرییەکی نیە لەسەر ئهو كهسانهی کە بەهۆی کۆرۆناوە داخڵی نەخۆشخانە بون".
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لهراگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" توێژەرەکانی لێکۆڵینەوەی Recovery ئاشکرایان کرد کە دەرئەنجامە سەرەتاییەکان دەریانخست کە بەداخەوە پلازما هیچ رۆڵێکی نیە لە باشبونی نەخۆشەکانی كۆڕۆنا".
تۆڕەکە داوا دەکات کە وەزارەتی تەندروستی بە پەلە رێنمایی دەرکات بۆ وەستاندنی بەکارهێنانی پلازما بۆ کۆرۆنا، قەرەبوکردنەوەی ئەوانەی کە بە پارەیەکی زۆر ناچارکراون کە پلازما بکڕن.
PM:08:00:18/01/2021