به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ چوارشەممە و سبه‌ی پێنجشەممەی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسی هەرێم، کاریگەرى ئەو شەپۆڵەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە بۆ ئەمرۆش بەردەوامى دەبێت پێشبینى باران بارین لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى هەولێر زیاتر دەبێت، کاریگەرى ئەو شەپۆڵە تا سبەى بەرەبەیان بە لاوازى دەمێنیتەوە بە تایبەتى لەسەر ناوچە شاخاوییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆرترین رێژەی باران بارینی تۆمارکراو، لە ماوەی (24) کاتژمێری رابردودا لە قەزای مێرگەسوری سەر بە پارێزگای هەولێر بە نزیکەی (100)ملم تۆمارکراوە.