ڤیدیۆ.. نوێنەری شاری مەهاباد لە پەرلەمانی ئێران وتارێکی نەوتەوەیی دەخوێنێتەوە

دوای ئەوەی چەندجارێکە لە میدیاکانی ئێرانەوە لە کاتی جیاجیادا هێرشدەکرێتە سەر کەلتور و جلوبەرگی کوردی، پەرلەمانتارێکی شاری مهاباد لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە وتارێکی حەماسی نەتەوەیی دەخوێنێتەوە.

 

جەلال مەحمود زادە نوێنەری شاری ماهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە پەرلەمانی ئێران سەرەتای ئەم هەفەتەیە لە پەرلەمان وتارێکی نەتەوەیی دەخوێنێتەوە، سەرەتاکەی دەڵێت" بەکوردی دەژیم، بە کوردی دەمرم، بەکوردی دەدەم وەڵامی قەبرم، بەکوردیش زیندوو دەبمەوە، لەو دنیاش بەکوردی تێهەڵدەچمەوە ".

 

ئەم وتارە وەک وەلآمدانەوەیەکی ئەو میدیایانەیە کە هێرشدەکەنە سەر کەلتوری کوردی، جەلال مەحمود زادە لە وتارەکەیدا کە بەجلی کوردیەوە پێشکەشی کرد، باسی رۆلێ کورد دەکات لە دێرزەمانەوەو دەیگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی کاوەی ئاسنگەر و سەلاحەدینی ئەیوبی، لە مێژووی نوێشدا، تیشک دەخاتە سەر رۆڵی کورد لە تێکشکاندنی چەکدارانی داعشدا.

 

چەند رۆژێکە خەڵکێکی زۆری کورد لە سەرتاسەری ئێراندا دژی ئەو هەڵمەتە میدیایەی کە دەمێکە دەکرێتە سەر کەلتوری کورد وەستاونەتەوەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە، پەرلەمانتارانی کوردیش لە پەرلەمانی ئێران نامەیەکیان ناردووە بۆ عەلی خامەنەئی رابەری کۆماری ئیسلامی و داوا دەکەن کە ئەو هەڵمەتە دژی کورد رابگرن و رۆڵی هەبێت لەو بوارەدا. 

دەقی ڤیدیۆکە..

 



PM:05:40:20/01/2021