ئەحمەد حاجی رەشید: بەغداد ئامادەیە هەموو مەلەفی نەوتی هەرێم وەربگرێت بەهەموو تێچونەكانیەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ وەزیری نەوتی عێراق، بەرپرسانی کۆمپانیای سۆمۆ و لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبونەوە و پەیوەست بەفرۆش و داهاتی نەوت و پرسی نەوتی کوردستان گفتوگۆیانکردوە". ئاشکراشیکرد، بەغداد ئامادەیە هەموو مەلەفی نەوتی هەرێم وەربگرێت بەهەموو تێچونەكانیەوە. 

 

ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە" ڕۆژانە لێژنە فەرعیەکانی لێژنەی دارایی بەردەوام لەگەڵ وەزارەت و دەستە و دامەزرواکان بەردەوامە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لەبەرگرنگی بابەتەکە هەموو لێژنەکە لەگەڵ وەزیری نەوت و بەرپرسی کۆمپانیای سۆمۆ و کادرە پێشکەوتوەکانی وەزارەت کۆبوینەوە بابەتی نەوتی هەرێم یەکێک بوو لە تەوەرەگرنگەکانی کۆبونەوەکەکە تێدا: 

 

یەکەم : بەغداد ئامادەیە هەموو مەلەفی نەوت وەربگرێت بەهەموو تێچونەکانیەوە.

 

دووەم : ئەگەر هەرێم ئامادە نەبێت ئەوا بغداد ڕازییە داهاتی (۲٥٠٠٠٠) بەرمیل وەربگرێت بەو نرخەی سۆمۆ دەیفرۆشێت.

 

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی ڕوونیشکردەوە، ڕەنگە بوترێت خاڵی دوەم زۆر ئاسانە بۆ هەرێم بەڵام ئەم گرفتانەی تێدایە:

 

۱_ هەرێم ئەگەر بەرمیلێک نەوت بدات بە (٥٠)$ ئەوا ٥٥٪ دەڕوات بۆ تێچووی و قازانجی کۆمپانیاکان ، واتە هەرێم لەوبڕە تەنها ۲۲.٥ بیست و دوو دۆلارو نیوی بۆ دەمێنێتەوە و ۲۷.٥ بۆ کۆمپانیاکان دەڕوات . 

 

 

۲_ بەدڵنیاییەوە نەوتی هەرێم کەمتر لەنەوتی عێراق دەفرۆشرێت بە (۱۱) دۆلار واتە هەرێم دەبێت ئەو (۱۱) دۆلارەش قەرەبوو بکاتەوە جگە لەپشکی کۆمپانیاکان بۆیە ئەم خاڵە جێبەجێکردنی زۆر قورسە 

 

۳_ هەرێم لەبەرمیلێک ئەگەر ۲۲.٥ بیست و دو دۆلارو نیوی دەست بکەوێت ئەوا دەبێت خۆی ۲۷.٥ بیست و حەوت دۆلاری بخاتە سەر بەئیزافەی ئەو (۱۱) دۆلاری کە بەکەتر فۆشتویەتی، وادیارە قازانج سەری مایە دەخوات. 



PM:08:37:20/01/2021